کومه له سازمان کردستان حزب کمونیست ایران
اطلاعیه سایر سازمان و نهادها

حزبی شیوعی کوردستان-عێراق

مەکتەبی سیاسی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێی سەرکردە فەرهاد شەعبانی، دڵتەنگ و خەمباری کردین.

بەناویی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمانتان پێ ڕادەگەیەنین و هاوخەمی ئێوەی تێکۆشەر و خانەوادە و هاوڕێیانی پێشمەرگەی چاونەترس و بوێری کۆمەڵە(هاوڕێ فەرهاد)ین و بە چاویی ڕێز و وەفاوە لە خەباتی پێشمەرگایەتی و ئیعلامی و جەماوەری هاوڕێ فەرهاد دەڕوانین و جێگای تەقدیر و ڕێزی شیوعیەکانی کوردستانە و لەم بۆنە خەمناکەدا دووپاتی دۆستایەتی و هاوخەباتی چینایەتی بەردەوام دەکەینەوە لەگەڵ  (کۆمەڵە) و هەموو هێز و لایەنێکی چەپ و پێشکەوتوخواز.

دووبارە هاوخەمی کۆچی دوایی هاوڕێ فەرهاد شەعبانین.