کومه له سازمان کردستان حزب کمونیست ایران
اطلاعیه سایر سازمان و نهادها

پەیامی سه‌رخوشی له لایان عەلی محەممەد ئەمین نووسەر و ڕۆژنامەنووس

به بۆنەی کۆچی دووایی هاوڕێی جەسوور و تێکۆشەری دێرینی ماندوونەناس (فەرهاد شەعبانی)یەوە، هاوخەمی خۆم ئاڕاستەی خانەوادەی بەڕێزیان و تەواویی ئەندامان و دۆست و لایەنگرانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دەکەم. هاوڕێ فەرهاد شەعبانی بە تەنها ڕابەر و سەرکردەیەکی ئێوە نەبوو، ئەو زیاتر لە چل ساڵی جوانی تەمەنی بەخشییە ڕیزێکی بەرێن و فراوان لە کرێکاران و زەحمەتکێشان و خەباتگێڕانی ڕێگای ئازادی و یەکسانی لە ناوچەکەدا. هاوڕێ فەرهاد ئەگەر چی بە جەستە لە نێوماندا نەماوە ، بەڵام ڕێبازی ڕۆشن و یاد و یادەوەریەکانی ئیلهام بەخشی ڕێگای خەباتمانن، لە پێناو بەدیهێنانی کۆمەڵگایەکی دوور لە ستەم و هەموو جۆرە چەوساندنەوەیەک