کومه له سازمان کردستان حزب کمونیست ایران
اطلاعیه سایر سازمان و نهادها

پەیامی سه‌رخوشی له لایان نەوزاد بابان لە ڕکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق

بە بۆنەی کۆچی دوایی هاوڕێ فەرهاد شەعبانیەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی هاوڕێیانی حزبی لە کۆمەڵ و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دەکەین.

هاوڕێ فەرهاد زیاتر لە چل ساڵ لە ڕیزەکانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێراندا، لە خەبات و تێکۆشانێکی بەردەوامدا بووە، دژ بە یەکێک لە ڕژیمە بورژوا کۆنەپەرستەکانی ناوچەکە، لە پێناو ماف و ئازادیەکانی کرێکاران و زەحمەتکێشاندا. ئەو هەر لە سەرەتای شۆڕشی ئێرانەوە لە بەرامبەر هێرشەکانی دژە شۆڕشی جمهوری ئیسلامیدا بۆ سەر کوردستان وەستاوەتەوە و درێژەشی بەم خەباتەی داوە.

لە شاری سلێمانیش، هەمیشە لە بۆنەکانی وەک یەکی ئایار و هەشتی مارسدا، شانبەشانی هەڵسووڕاوانی کرێکاری و ئازادیخوازان لە مەڕاسیمەکاندا ئامادەگی هەبووە و ڕۆڵی خۆی گێڕاوە.

لە ناخی دڵەوە خۆمان بە بەشداری خەم و پەژارەی هاوڕێیان و خانەوادەکەی و ئاشنایانی دەزانین. یادی هاوڕێ فەرهاد بەرز و بەڕێزە